رژێمی داگیرکەر لە کەناری ڕۆژئاوا ژمارەیەکی زۆر فەلەسیتنیی دەستبەسەر کرد

رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بەردەوامە لە هێرش لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو و لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەکی زۆر فەلەستینیی دەستبەسەر کرد.
سەرچاوە خۆجێییەکان باسیان لەوە کردووە، هێزەکانی داگیرکەر گەنجێکیان بە ناوی ئەنەس حەرب لە گوندی ئیسقاقە لە ڕۆژهەڵاتی سەلفیت و شێخ ئیبراهیم سەبعە و ئەحمەدی کوڕی لە شارۆچکەی بەیتونیا لە ڕۆژئاوای ڕامەڵڵا دەستبەسەر کردووە.
هێزەکانی داگیرکەر هەڵیانکوتایە سەر کەمپی عایدە لە بەیت لەحم و کەمپی ئەلفەور لە باشووری ئەلخەلیل و شارۆچکەی هابل لە باشووری قەلقیلیا و شارۆچکەی ڕەفعەت لە باکووری ڕۆژئاوای قودس.
راگەیەندرا کە هێزەکانی داگیرکەر کە هەڵیانکوتایە سەر شارۆچکەی بەیت عومەر لە باکووری شاری ئەلخەلیل، بولدۆزەریان لەگەڵدا بووە و باندی داگیرکەر بینایەکیان ڕووخاندووە کە وەک شوێنی نیشتەجێبوون لە شارۆچکەکەدا بەکارهاتووە.
هەروەها داگیرکەران هێرشیان کردە سەر شاری نابلوس و کەمپی بەڵاتە لە ڕۆژئاوای شارەکە.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای ڕحا دەستبەسەر ١٠١ کیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا و گومانلێکراوێک دەستبەسەر کرا.
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵات ٨ کەس گیانیان لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، پێشوازيى له حسێن بن عهلى ئهلفهزاله، كونسوڵى گشتيى قهتهر له ههرێمى كوردستان كرد.
هاوڵاتیان کاتێک بینییان بارهەڵگرێکی شەریکەی ZIM کە پشتگری لۆجیستیکی بە رژێمی داگیرکەر دەدات خۆپیشاندانیان ئەنجام دایەوە و گروپێک گەنج لە سەر بارهەڵگرەکە نووسیان، "غەززە."